بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنەوەی ئاو بە شێوەیەکی درووست لە فێرکارییەکانی پزیشکی نەریتیدا زۆر گرنگە و بەداخەوە سەبارەت بە بڕی بەکارهێنانی ئاو و کوالێتییەکەی، تێڕوانینی هەڵە لە نێو مرۆڤەکاندا باو بووە.
یەکێک لە خووە هەڵەکانی خواردنەوەی ئاو، خووی خواردنی ئاوی سەهۆڵینە. خووی خواردنی ئاوی سەهۆڵین دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر وەکوو چەوری جگەر و نەخۆشییەکانی هەرس و دەمار.
زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵین دوای چالاکییە وەرزشییەکان یان دوای دەرچوون لە حەمام زۆر زیاتر دەبێت، خواردنەوەی ئاوی سەهۆڵین دوای حەمام زیان بە کۆئەندامی دەماری ناوەندی دەگەێنێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک پارکینسۆن و لەرز لە تەمەنی ناوەڕاستدا.
کاتێک پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە بە هۆی چالاکییەکانی وەک وەرزش یان کاری قورس لە شەربەتەکانی ساردی سروسشتی وەک شەربەتی هەنگوین و شەربەتی ئاوی ترێ سوود وەربگرە./.