بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسی ڕۆیشتنی ڕاشفۆرد لە مانچستەر یۆنایتد و ڕۆیشتنی واکەر لە مانچستەر سیتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆر گەرم بووە و بووەتە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هەواڵەکانی گواستنەوە لە تۆپی پێی بەریتانیا کە زۆرێک لە هاندەرانی ئەو دوو تیپە بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
شەوی ڕابردوو باس لەوە کرا کە یاساکانی تۆپی پێی ئیتالیا ڕێگە نادات میلان لە یەک کاتدا هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە و تەنیا ڕێگەیان پێدەدرێت گرێبەست لە گەڵ یەکێک لەم دوو یاریزانەدا واژۆ بکەن.
ئێستا یانەی سکای سپۆرتی ئیتالیا ڕایگەیاندووە کە ڕاهێنەرانی میلان ڕاشفۆردیان بە باشتر زانیوە لە واکەر. میلان پێویستی زیاتر هەیە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپەکەی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێی باشە ئەم ئەستێرە بەریتانییە هەڵبژێرێت بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە لە نیوەی دووەمی وەرزدا./.