بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە شاندی ڕژێمی زایۆنیستی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر و نوێنەرانی ئەمریکا و میسر، چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی محەممەد سینوار بۆ ڕەشنووسی ڕێکەوتنەکە دەکەن، لە بەر ئەوەی کە ناوبراو لە ئێستادا بڕیاردەری سەرەکی بزوتنەوەی حەماسە.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە هاوکات بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ بەرپرسی دامەزراوە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە وردەکاری ئەگەری ئەم ڕێکەوتنە ڕایگەیاندووە کە قۆناغی یەکەم ناسراو بە ” قۆناغی مرۆڤدۆستانە ” 42 ڕۆژ دەبات و پێشبینی دەکرێت 33 دیلی زایۆنیست بە زیندوویی یان مردوویی بە تایبەت لە ژنان، کەسانی نەخۆش و بەساڵاچووان ئازاد بکرێن و سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە غەززە دەکشێتەوە.
بە پێی ئەم ڕێکەوتنە، ئازادیی یەکەم بەشی دیلە زایۆنیستەکان لە قۆناغی یەکەم لە حەوتەمین ڕۆژی ئاگربەستەکەدا دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، ڕژێمی زایۆنیستی پابەندبووە سەدان دیلی فەڵەستینی ئازاد بکات کە ژمارەیەک لەوان بە زیندانی درێژخایەن سزا دراون.
ڕاشیگەیاندووە کە لە بەرامبەر ئازادکردنی هەر ئەفسەر و سەربازێکی ژنی زایۆنیست، 50 دیلی فەڵەستینی بە تایبەت 30 سزادراوی زیندانی هەتاهەتایی و 20 سزادراویش بە زیندانی درێژخایەن ئازاد دەکرێن.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە بەرامبەر ئازادکردنی هەر دیلێکی ئاسایی بە تایبەت لە ژنان و بەساڵاچووان، 30 دیلی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە، قۆناغی دووەم کە لە ڕۆژی 16 ی ڕێکەوتنەکەدا دەست پێدەکات، سەبارەت بە ڕێکەوتنی گشتگیر و ئازادکردنی سەرجەم گیراوان دانوستان دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە قۆناغی سێهەم و کۆتایی، دانوستان سەبارەت بە حکومەتی جێگیرەوە لە کەرتی غەززە و پلانی ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە لەخۆدەگرێت./.