بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئێستادا ستافی تەکنیکی یانەکەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە لە گواستنەوەکانی ئەم زستانەدا گرێبەستکردن لە گەڵ بەرگریکارێکی نوێی ڕاستدا زۆر گرنگە. ئەم بڕیارە دوای دۆڕانی ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەر و بەهۆی نەبوونی یاریزان لەم پۆستە گرنگەدا وەرگیراوە.
بژاردەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری ڕاستی لیڤەرپوولە. بەڵام بەهۆی زۆری تێچووی ئەم گواستنەوەیە و دوودڵی یانەی لیڤەرپوول لە فرۆشتنی، پێدەچێت ئەم بژاردەیە لە ئێستادا ڕەت بکرێتەوە و بۆ هاوین دواخراوە. بۆیە یانەی ڕیال مەدرید بیر لە بژاردەیەکی کاتی دەکاتەوە کە بتوانێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا یارمەتی تیپەکە بدات.
چەند بژاردەیەک پێشنیار کراون بۆ ڕاکێشانی بەرگریکاری درووست:
ئەلێکس خیمنێر
ڕیس جەیمس
ڕاو ڤایکانۆ./.