بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کەمپی ئاوارەکانی جنین نابێتە هۆی تێکشکانی ئیرادەی گەلی ئێمە و ئیرادەی خۆڕاگریی قارەمانانەی ئێمە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بووەتە هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە کەمپی جنین.
پێشتر وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بۆ سەر کەمپی جنین لە باکوری کەرتی خۆرئاوا 6 کەس شەهید و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون./.