بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی لێدوانێکی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا سیستەمی بەرگری ئێران لەناوچووە، وتی: سیستەمی بەرگری ئێران خۆماڵییە، خۆمان بەو ئاستە لە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانمان گەیشتووین، پەرەمان بەم توانایە داوە و بەهێزتریش بووە و جیهانیش چاوی لەم توانایەی ئێرانە و لە ئێستادا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران جێگیرە.
ناوبراو وتی: لە شەڕدا ئاساییە کە زیان بە لایەنی بەرامبەر بگەێنیت و لە هەمان کاتیشدا زیانت بەرکەوێت، بەڵام دامەزراوە سەربازی و بەرگرییەکانی ئێمە هاوردە نییە کە ئەگەر زیانی پێگەیشت، قەرەبوو نەکرێتەوە، هەموو ئەم توانایە خۆماڵییە و لە لایەن ڕۆڵەکانی ئێرانەوە درووست کراوە و تەنانەت لە داهاتووشدا باشتر دەبێت.
عێراقچی وتی: بە پێی ئەوەی کە من ئاگادارم پرۆسەی جێگرتنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی زۆر باش و باشتر لەوەی بیری لێبکرێتەوە، جێبەجێ کراوە و ئەم سیستەمە بەرگرییە لە داهاتووشدا تەواوتر و باشتریش دەبێت./.