بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتژمێر 10 و 10 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 15 ی کانوونی دووەمی 2025، فڕۆکەیەکی سووکی ئێرانی لە جۆری فێرکاری کەوتەخوارەوە کە بەو هۆیەوە سێ کەس کە پێکهاتبوون لە فڕۆکەوان و یاریدەدەر و ئەندازیاری گەشتکردنەکە شەهید بوون.
فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران بەرەو پارێزگای گێڵان لە باکوری ئێران گەشتیکردبوو بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی لەو پارێزگایەدا بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتەخوارەوە./.