بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە محەممەد سەڵاح ئەستێرەی تۆپی پێی میسری کە یاریزانی یانەی لیڤەرپوولە ڕازی بووە لە ماوەی وەرزی داهاتوودا بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئەلهیلالی سعوودی.
بە گوێرەی خەلیج ئۆنلاین، گرێبەستەکەی سەڵاح لە گەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت.
ڕۆژنامەی ڕیلیۆ ڕایگەیاندووە کە محەممەد سەڵاح ڕەزامەندی دەربڕیوە لە ماوەی وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی ئەلهیلالەوە بکات.
پێش ئەمەش یانەی ئیتیحاد پلانی دانابوو لە هاوینی ٢٠٢٣ ئەم یاریزانە میسرییە بکڕێت بەڵام ئیدارەی لیڤەرپوول و ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوول دژایەتی ڕۆیشتنی سەڵاحیان دەکرد.
گرێبەستەکەی سەڵاح هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و یاریزانەکە لەم دواییانەدا ئاماژەی بە دوورکەوتنەوە لە لیڤەرپوول کردووە./.