بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە محەممەد شیاع سودانی پێی ڕاگەیاندووە داواکەی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی درۆیە.
ئامری وتی: سودانی پێمی ڕاگەیاند کە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
ناوبراو وتی: پڕوپاگەندە و درۆی زۆر لە سەر خۆڕاگری و حەشدی شەعبی بڵاو دەبێتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: حەشدی شەعبی ئامرازی پاراستنی عێراقە و ئەرکی هەمووان ڕوبەڕوبونەوەی درۆیە./.