بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە ” ئاگربەستی غەززە ئەنجامی زیاتر لە 15 مانگ خۆڕاگریی بێ وێنەی فەڵەستینییەکان لەم ناوچەیە بووە و هاوکات خاڵێکی وەرچەرخانە لە ڕوبەڕوبونەوەی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر دوژمن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان “.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەم ڕێکەوتنە ” ڕاگرتنی تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر گەلی فەڵەستین و کۆتایی هێنان بەو کۆمەڵکوژییە بووە لە ماوەی شەڕەی غەززەدا ڕوویداوە “.
حەماس سوپاس و پێزانینی خۆی لە بەرامبەر هەموو ئەو هەڵوێستە فەرمی و جەماوەرییانە دەربڕیوە کە هاوسۆزییان لە گەڵ خەڵکی غەززەدا پیشان داوە و لە پێناو گەیشتن بە ئاگربەستیش لە هەوڵی بەردەوامدا بوون./.