بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە دەرەنجامی خۆڕاگری بێ وێنەی گەلی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە لە بەرامبەر یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکان و ئاوارەکردنی خەڵک بە درێژایی مێژوو و پشتیوانی ئەوان لە خۆڕاگری بووە و بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە گەل و خۆڕاگری فەڵەستین و لایەنگران و دۆستانی خۆڕاگری لە ناوچەکە و جیهان کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، گەورەترین تاوان و کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی ژێرخانەکانی غەززەی بە ئامانجی لەناوبردنی فەڵەستین و تێکشکانی ورەی خۆڕاگری خوڵقاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە غەززە و دەبێت وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو تاوانە بن کە بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین بە تایبەت خەڵکی غەززە کراوە.
لەو بەیاننامەیەدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە لوبنان و فەڵەستین، جەخت لە سەر بەردەوامی ڕێگا و مافی ئەوان کراوەتەوە./.