بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ یەکەمجار پزیشکانی ئێرانی سەرکەوتوو بوون لە نەشتەرگەریکردنی مێشکی کۆرپەلە بە شێوەیەکی ناوازە لە سکی دایکدا. ئەم نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە تاران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسی جەڵتەی مێشک لە کۆرپەلەیەکی ٣٤ هەفتەیی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا ئەنجامدرا و دکتۆر عەلیڕەزا شمشێرساز پزیشکی نەشتەرگەری کۆرپەلە، دکتۆر سدیقە بۆڕنا بەرپرسی بەشی پەریناتۆلۆژی و دکتۆر حوسێن قەناعەتی پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران، وەک ئەندامانی سەرەکی تیمی نەشتەرگەری توانییان ئەم نەشتەرگەرییە لە ئێرانیشدا ئەنجام بدەن.
دکتۆر حوسێن قەناعەتی ڕایگەیاند: ئەگەر بتوانین لە کاتی کۆرپەلەییدا هەندێک نەخۆشی چارەسەر بکەین و نەشتەرگەری بکەین، زۆرێک لەو برینانەی کە بە هۆی نەشتەرگەرییەوە تووشی دەبن دەتوانرێت لە ماوەی کۆرپەلەییدا چاک بکرێنەوە. ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ ئەم کۆرپەلە ئەنجام دەدرێت دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سستبوونی دڵ و ئەگەری مانەوەی دوای لەدایکبوونیش زیاد دەکات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڵی کۆرپەلە پێش ئەم نەشتەرگەرییە لە ژێر فشارێکی زۆردا بوو وە ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی خوێنبەربوون و مردن لە ماوەی کۆرپەلەدا.
پسپۆڕی ڕادیۆلۆجی بە ئاماژەدان بەوەی کە دایکەکە لە هەفتەی ٣٤ ی دووگیانیدایە، وتی: هەردوو دایک و کۆرپەلە لە بارودۆخێکی لەباردان./.