بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕی پڕۆتین لە هێلکەدا بەندە بە قەبارەکەیەوە. هێلکەی بچووک و مامناوەند نزیکەی ٤.٨ و ٥.٥ گرام پرۆتینیان تێدایە. لە کاتێکدا هێلکەی گەورە و زۆر گەورە بە ڕێککەوت ٦.٣ و ٧ گرام پرۆتینی تێدایە.
ئەگەر هێلکەکە بکوڵێنرێت، بە گشتی ٦.٣ گرام پرۆتین دەدات بە جەستە. ئەم بڕە پڕۆتینە زیاتر لە سپێنەی هێلکەدا هەیە. بە جۆرێک کە هەر سپێنەی هێلکەیەک بە تەنیا نزیکەی ٣.٦ گرام پرۆتینی تێدایە، لە کاتێکدا زەردێنەی هێلکە نزیکەی ٢.٧ گرام پرۆتینی بۆ لەش دابین دەکات.
پرۆتین ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندرووستی جەستەدا. ئەم ماددە خۆراکییە پێویستە بۆ چاککردنەوەی شانەکان و گەشەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و زۆر شتی تر. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێلکە تاکە سەرچاوەی پرۆتین نییە. خواردنەکانی تری وەک مریشک و سەلەمون و نۆک و شۆربای ئێسک دەتوانن بڕێکی زیاتر لە پرۆتین دابین بکەن.
هێلکەی کوڵاو پێشنیار دەکرێت لە سەر هێلکەی خاو. هێلکەی خاو لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندرووستی وەک سالمۆنێلا./.