بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سعوودیە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕووداوە جیهانییەکان، پێگەی خۆی لای خەڵکی جیهان بە باشی دەخاتەڕوو. پاش تەواوبوونی یارییەکە و ڕێوڕەسم و وتووێژەکان، تورکی ئەلشێخ ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعوودیە و سەرۆکی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگادا دەرکەوتن. جانتایەکیان بە نادال دا کە شتێکی تایبەتی تێدا بوو!
نادال بە هۆی بەشداریکردنی لەم یارییەدا خەڵاتی نەختینەیی بە بڕی یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ وەرگرت، جگە لەوەش ڕاکێتێکی تەواو زێڕی وەرگرتووە کە کێشی سێ کیلۆ بوو و بەهای 250 هەزار یۆرۆ بووە./.