بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانچستەرسیتی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ هالاندی لە یانەی بۆرسیا دۆرتمۆند کڕی بە گرێبەستێکی ٥ ساڵە بە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ. ئێستا لەم گرێبەستە نوێیەدا هالاند تا ساڵی ٢٠٣٤ لەم تیپەدا دەمێنێتەوە.
ئەم یاریزانە نەرویجییە لە ماوەی دوو وەرز و نیودا لەم یانەیەدا بە تۆمارکردنی ١١١ گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، تا ئێستا ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە.
گرێبەستە نوێیەکەی ئەستێرەی نەرویجی تەمەن ٢٤ ساڵ لە گەڵ سیتی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ تا مانگی تەمموزی ٢٠٣٤ بەردەوام دەبێت. هالاند لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە یاری بۆ سیتی دەکات.
هالاند لە بەیاننامەیەکدا کە سیتی بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: بەڕاستی دڵخۆشم بە واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەم و دەتوانم چاوەڕێی بەسەربردنی کاتێکی زیاتر بکەم لەم یانە گەورەیەدا. مانچستەرسیتی یانەیەکی تایبەتە و هاندەری سەرسوڕهێنەر و باشی هەیە. هەروەها سوپاسی پیپ گواردیۆلا و ستافی ڕاهێنەرایەتی و هاوڕێکانم و هەموو لایەک لە یانەکە دەکەم چونکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر هاوکارییان کردووم./.