بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ خەلیل حەیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە غەززە، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگری و گەلی فەڵەستین و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانی ئەوان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوو کە زایۆنیستەکانی ناچار بە ڕێکەوتنی ئاگربەست کرد، جەختی لە سەر هەڵوێستی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەردەوامی پشتیوانی لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین و خەباتی ڕەوای ئەوان لە دژی داگیرکاری و لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی ئەم گەلە زوڵملێکراوە کردەوە.
لە درێژەی ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا خەلیل حەیە کورتەیەکی لە سەر دوایین دۆخی غەززە و ڕێکەوتنی ئاگربەست خستەڕوو و وێڕای دەستخۆشی لە پشتیوانییەکانی ڕێبەری، گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەستخۆشی لە گرووپەکانی خۆڕاگری لە یەمەن، لوبنان و عێراق، ئەم پشتیوانییانەی لە مسۆگەربوونی سەرکەوتنەکەدا بە کاریگەر ناو برد و جەختیکردەوە کە گەلی خۆڕاگر و بوێری فەڵەستین بە هاودڵی و یەکڕیزی تا مسۆگەرکردنی سەرجەم مافە ڕەواکان درێژە بە خۆڕاگری دەدەن./.