بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیال مەدرید بە زەحمەت توانی لە جامی شای ئیسپانیا لە سێلتاڤیگۆ بباتەوە. یاریزانەکانی ئەنچیلۆتی بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوون لە کۆتایی یارییەکەدا دوو گۆڵ لە لایەن تیپی بەرامبەرەوە تۆمارکرا و یارییەکە درێژکرایەوە بۆ کاتی زیادکراو. دواجار ڕیالییەکان لە کاتی زیادکراودا سێ گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی./.