بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمڕۆ هەینی 17 ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، گەیشتە مۆسکۆ.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تاجیکستانی کرد و لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبووە.
سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕووسیا بە ئامانجی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەر دوو وڵاتە./.