بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گیدعۆن ساعر ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی پاش 15 مانگ لە شەڕی غەززە تەنانەت نەیتوانی یەک دیل ئازاد بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەو هێرش و بۆردومانانەی کراوە، تەل ئەبیب بە ئامانجەکانی لە شەڕەکەدا نەگەیشتووە.
هاوکات میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایانگەیاندووە کە حەماس پاش 15 مانگ دەرفەتی دۆزینەوەی دیلەکانی بەو ڕژێمە نەدا و بەم جۆرەش تەل ئەبیب لە گەیشتن بەو ئامانجانەی دیاریی کردبوو شکستی هێناوە.
میدیاکانی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە تەل ئەبیب لە شەڕی غەززە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە گۆڕانکاری لە دۆخەکەدا بکات.
هەروەها یوسی یوشوا شرۆڤەکاری سەربازیی زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە لە پاش 15 مانگ، بنیامین نتانیاهۆ لە ڕووی سیاسییەوە شکستی هێنا و سەرۆک ئەرکانی سوپاش لە ڕووی سەربازییەوە تووشی هەمان شکست بووە و سەرکەوتن بە سەر حەماسدا مسۆگەر نەبووە و تەل ئەبیب لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە تووشی شکست بووە./.