بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئاجۆڕلو لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەڵەستین لە غەززە سەرەڕای پشتیوانی کەم وێنە لە داگیرکاران، بە سەرکەوتنێکی گەورە لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی گەیشتووە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت وەک ساڵی 1948 فەڵەستینییەکان ئاوارە بکات و هەموو توانایەکی خۆیی لەو بوارەدا بەکارهێنا و بە پشتیوانی ئەمریکا و بە تایبەت جۆبایدن تاوان و کۆمەڵکوژییەکی زۆری لە کەرتی غەززەدا کرد.
ئەو شارەزایەی کاروباری ناوچەکە وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی لە شەڕی غەززەدا نەگەیشتووە.
ئاجۆڕلو وتی: شەڕی نایەکسان و نادادپەروەرانەی غەززە ئەو ئەنجامەی لێنەکەوتەوە کە زایۆنیستەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد.
ناوبراو وتی: گەلی فەڵەستین ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی لەم شەڕەدا بەخت کرد و لە ئێستادا سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.
وتیشی کە ئەم شەڕە دەرفەتێکی گەورە بۆ جیهانی ئیسلام بوو تا پشتیوانی و یەکڕیزی خۆیان بۆ بەرگری لە گەلی فەڵەستین پیشان بدەن./.