بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئاکامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدا هەر یەک لە عەلی ڕازینی سەرۆکی هۆبەی 39 ی دیوانی باڵای دادوەری ئێران و محەممەد مەقیسە سەرۆکی هۆبەی 53 ی ئەو دیوانە شەهید کراون.
دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو دادوەرە لە دادوەرانی چالاک و پڕ خزمەت لە بواری یەکلاکردنەوەی دۆسیەکانی تیرۆر، سیخوڕی و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانی بوون.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تیرۆریستەکە پێشینەی تاوانی لە دادگا نەبووە و هیچ سەردانێکی بۆ دیوانی باڵای دادوەری نەبووە و پاش ڕووداوەکەش خۆیی کوشتووە./.