بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم ڕووداوە ژن و پیاوێکی کۆچەری ناوچەکەی بریندار کرد. بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شاری ئیلام.
لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ قاچی چەپی بڕاوە و ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە سەختی لە سک و چاوەکانی بریندار بووە.
گێڵانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای کرماشاندایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 72 هەزار کەسە و زیاتر لە ١٥ کیلۆمەتر هاوسنورە لە گەڵ عێراق./.