بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە مووشەکی بالستی لە جۆری زولفەقار هێرش کراوەتە سەر بینای وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مووشەکەکە ئامانجی خۆیی پێکاوە و سیستەمەکانی بەرگریی ئەو ڕژێمە لە خستنەخوارەوەیدا شکستیان هێنا.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە پێشێل بکات، کاردانەوەی سەربازیی لێدەکەوێتەوە./.