بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا و کۆبوونەوەی لە گەڵ چالاکوانانی ئابوری ئەو وڵاتە وتی: ڕۆژێکی کاریگەرمان لە وڵاتی ڕووسیا هەبوو، ڕێکەوتنێکی گشتگیری ستراتیژیمان واژۆ کرد کە نەخشەڕێگای نێوان ئێمە و ڕووسیا دیاری دەکات.
ناوبراو وتی: ئیرادەی سیاسی ئێمە و سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تەنانەت ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆیە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە دەتوانین بەم پەیوەندییە ڕێگای گەیشتن بە بازاڕەکانی دیکەی ناوچەکە ئاسان بکەین، دەبێت ڕێگای هاوبەش لە نێوان ئێمە و ڕووسیا دابین بکرێت.
پزیشکیان وتی: لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەو ڕێکەوتنانەی کە لە برێکس، شانگەهای و ئوراسیا هەبووە، دەتوانین پەیوەندییەکان پتەوتر بکەین. چالاکییەکانی ئێران لە گەڵ ڕووسیا پرۆسەیەکی براوە – براوە دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەو وڵاتانەی کە هەوڵ دەدەن کێشە بۆ ناوچەکە بخوڵقێنن، تووشی بێهیوایی دەکەین.
وتیشی کە ئەمریکا سزای بە سەر ئێمە و ڕووسیا و چیندا سەپاندووە و هەوڵی تاک جەمسەری لە جیهاندا دەدات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەگەر ئەم سێ وڵاتە پێکەوە هاوکاری بکەن دەتوانن سزای ئەمریکا بدەن./.