بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قودرەتوڵڵا وەلەدی قایمقامی بروجێرد ڕایگەیاند کە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17 ی کانوونی دووەمی 2025 کەسێک بە هۆی کێشەی خێزانییەوە سێ خوشکی خۆیی بە چەکی دەمانچە کوشت و بکوژەکەش کەمتر لە یەک کاتژمێردا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان لەم ڕووداوە دەستیپێکردووە و پاش کۆتایی هاتنی، دۆسیەکە ڕادەستی دەزگای داد دەکرێت./.