بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ناردنی چەک بۆ بنیامین نتانیاهۆ لەو کۆمەڵکوژییەدا بەشدارە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەدا کردوویەتی.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە ڕایگەیاندووە کە ئەمە هەمان ئەو ڕێکەوتنەیە کە نتانیاهۆ و کابینە توندڕەوەکەی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕەتیانکردەوە.
ساندرز ڕایگەیاندووە کە لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس لە غەززەدا کوژراون و ئێش و ئازاری دیلەکان و کەسانی مەدەنیش لە غەززە زیاتر بووە.
سیناتۆرە ئەمریکییەکە پشتگیریی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە کردووە و ڕایگەیاندوووە کە ڕێکەوتنەکە دەبێت جێبەجێ بکرێت و بەردەوام بێت و ئەوانەی بە تاوانبارانی شەڕ ناسراون دەبێت وەڵامدەرەوە بن./.