بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بینینی سەگ لە خەودا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کەسێک کە دوژمنی تۆیە بەڵام دوژمنایەتی کەم و بێ بەهایە، ئەمەش دەتوانێت میهرەبانیش بێت. بینینی سەگێکی مێینە لە خەودا دەکرێت هێمای بوونی ژنێک بێت کە کارەکتەری بێتوانا و خراپ و بێ بەهای لە دەوروبەرتدا هەبێت.
ئەگەر سەگەکە لە خەودا بەسەرتدا بقەقێت واتە ناکۆکی لە گەڵ دوژمنێکدا دەبێت و لەم ململانێ و مشتومڕەدا ئەم کەسە قسەی ناشیرین و نەشیاوت پێدەڵێت.
سەگێک لە خەودا هێرش دەکاتە سەرت ئەگەر زیانت پێبگەێنێت گوزارشت لە زیان و برینداربوون دەکات لە دوژمنەوە بۆ تۆ لە جیهانی ڕاستەقینەدا.
دڕاندنی جلەکانت لە لایەن سەگێکەوە لە خەودا دەتوانێت بەو مانایە بێت کە دۆخێکی چەقبەستوو و کەمی لە کار و موڵکەکەتدا درووست دەبێت.
ئەگەر لە خەودا خواردنی سەگێک بدەیت، ئەوە ئاماژەیە بۆ هاتنی چەندین ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ لە ژیانتدا.
ئەگەر لە خەودا خۆت ببینی گۆشتی سەگ دەخۆیت، مانای ئەوەیە کە بەنیازیت بە دوژمنایەتی وەڵامی کینە و دوژمنایەتییەک بدەیتەوە کەواتە باشترە بۆ ئێوە خۆتان بەدوور بگرن لەم کارە.
ئەگەر لە خەودا سەگێک لێت ڕادەکات ئەوە مانای وایە دوژمنەکەت لاوازە و لێت دەترسێت.
ئەگەر لە خەودا سەگێک جلەکانی پێوە گرتووە، ئەوە مانای وایە کە تاوانێک و کارێکی قێزەون ئەنجام دەدەیت.
ئەگەر لە خەودا بینیت کلکت وەک کلکی سەگ هەیە ئەوە مانای وایە سەروەت و سامانی نایاسایی بەدەست دەهێنیت، ئەمەش دەبێتە هۆی لۆمەکردن و سەرکۆنەکردن لە لایەن خەڵکەوە./.