بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی کە بەشێک لە ددانەکانی شکاون یان نەماون، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تووشی کێشە دەبێت. ئەگەر مرۆڤ لە خەودا بینی ددانی پێشەوەی گەشەی کردووە یان بە تەواوی پاک بووەتەوە، ئەوە مانای وایە چاکەی بۆ دێت. ئەگەر مرۆڤ لە خەودا بینی ددانەکانی لە شووشە یان تەل و کۆفە درووستکراون، مانای وایە مردنەکەی نزیکە. هەروەها بینینی ددانێکی شکاو ئاماژەیە بۆ کێشە و مشتومڕ.
ئەگەر مرۆڤ لە خەودا بینی ددانەکەی کەوتووەتە سەر زەوی، بەڵام پیس نەبووە بە پیسی. واتە یەکێک لە خزمەکانی نەخۆش دەکەوێت، بەڵام ئەگەر پیس بوو بە پیسی ئەوە مانای وایە یەکێک لە خزمەکانی دەمرێت.
ئەگەر کەسێک لە خەودا ددانێکی کرمخواردووی هەیە و ئازاری هەیە، مانای وایە دوژمنێک دەیگرێت، بەڵام ئازاری ددان نیشانەی گیربوونی قەرزە.
ئەگەر مرۆڤ لە خەودا بینی ددانی عەقڵەکەی ئازاری هەیە، ئەوە مانای وایە ناکۆکی لە گەڵ ژنەکەی درووست دەبێت و ئەگەر ئەو ددانەش بکێشێت مانای ئەوەیە لە ژنەکەی جیا دەبێتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی ددان لە خەودا پەیوەندی بە شەش شتەوە هەیە، پێش هەموو شتێک ئەندامی خێزان و کەسوکارە، پاشان موڵک و سوود و خەفەت و خەم و خەسار و دابڕان لە خزم./.