بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیال مەدرید لە یاری هەفتەی بیستەمی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی لاس پاڵماسی پلە یازدەهەم دەکات و زۆر بە زوویی لە دوای ڕکابەرەکەی کەوتووە.
ڕیال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی 5-2 بردنەوەی لە سێلتاڤیگۆ هاتە ناو ئەم یارییەوە و بە متمانەیەکی زیاترەوە لە بەرامبەرەکەی دەستی بە کارەکانی کرد، زۆر زوو سەری سوڕما.
تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی کە بە ڕوونی لەم وەرزەدا کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەبووە، لەم یارییەشدا بەهۆی ئەم بەشەوە لێی درا و ڕێگەی بە ڕکابەرەکەی دا پێش کۆتایی هاتنی خولەکی یەکەمی یارییەکە بە یەک گۆڵ پێشبکەوێت. گۆڵکاری تیپی لاس پاڵماس سیلڤا بوو./.