بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لیوا عەلیڕەزا تەنگیسەری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لە یەکەم شاری سەربازیی ئەم هێزە لە قووڵایی زەویدا ڕوونوێنی کرا.
ئەم شارە سەربازییە تەنیا بەشێکی بچووکی توانای هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە کە شوێنی هەڵگرتنی بەلەمە تیژڕەو و سەربازییەکانە.
ئەو بەلەمانە بۆ هەڵدانی مووشەک لە ئاوەکانی باشوری ئێران بەکاردەهێندرێن./.