بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری بەغدا لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکان لە هەر دوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کراوە.
سەرۆک کۆماری عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران و هاوکاری دووقۆڵی لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
لەتیف ڕەشید هەروەها ئاماژەی بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ زاڵبوونی زمانی وتووێژ و دوورکردنەوەی ناوچەکە لە هەر لێکەوتەیەکە دا کە کاریگەریی لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی دادەنێت.
لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزی ئێران جەختی لە سەر پشتیوانییەکانی ئێران بۆ عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتە کردەوە.
محەممەد کازم ئالی سادق لە درێژەدا ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دا./.