بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی ڕایگەیاند کە ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی پاش 15 مانگ تاوان و کۆمەڵکوژی بەردەوام ئەمڕۆ بە ناچار ئاگربەستی لە غەززە قبووڵ کرد.
ناوبراو وتی: ئەم ئاگربەستە بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا سەپێندرا و ئەو دانوستانانەی چەند مانگی ڕابردوو، ئەنجامی هەمان ئەو دانوستانانەی پێشووە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتیکردبووە و هەموو داواکارییەکانی برایانی فەڵەستینی لە ئاگربەستی نوێدا هاتووە./.