بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەک شەممە 19 ی کانوونی دووەمی 2025 لە شاری ئەبوزەبی لە گەڵ محەممەد بن زاید ئالی نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووە.
بارزانی و بن زاید لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
مەسرور بارزانی شوباتی ساڵی ڕابردووش سەردانی ئیماراتی کرد و لە گەڵ محەممەد بن زاید سەرۆک و محەممەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە./.