بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بینینی خورما لە خەودا بە زۆری مانای بەدەستهێنانی سەروەت و سامانێکی زۆر یان گەیشتن بە ئارەزووەکانی دڵتە. ئەگەر لە خەودا بینیت خورما دەخۆیت، مانای بەدەستهێنانی زانست و سامانە.
ئەگەر خورمایەکت خوارد و تۆوەکەیت فڕێدا، ئەم خەوە واتە ڕەچاوکردنی بنەماکانی دین و بە ڕاستی کارەکان لە ژیاندا.
ئەگەر لە ماڵەکەتدا خورما وشکێکی زۆرت بینی ئەوە مانای وایە کە بەم زووانە هاوسەرگیری لە گەڵ کەسێکی بەناوبانگ دەکەیت و سوودێکی زۆر لەم پەیوەندییە بەدەست دەهێنیت.
ئەگەر لە خەودا بینیت خورما لە ماڵەوە وشک بووە و دواتر سەوز بووەتەوە، ئەم خەوە مانای چاکبوونەوە لە نەخۆشییە.
ئەگەر لە خەودا خورما بدەیتە کەسێک، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چاکە و سوود لە تۆوە دەگاتە ئەو کەسە.
ئەگەر لە خەودا بینیت کە تۆ وەک خێر لە نێو خەڵکدا خورما دەبەخشیت، ئەم خەونە بەو مانایە کە بەم زووانە دەرفەتێکی گەورەت دەست دەکەوێت کە تا کۆتایی تەمەنت لە گەڵت دەمێنێتەوە.
ئەگەر بینیت دارخورما لە زەویدا دەچێنیت، ئەم خەوە بە واتای گەڕان بە دوای هاوسەرێکدا دەگەڕێیت کە سیفەتی باش و دۆستانەی هەبێت. هەروەها بۆ کچان و کوڕانی سینگڵ مانایەکی باشی هەیە و بە مانای بەختێکی باش و خۆشبەختی دێت کە بەم زووانە دەگاتە دەستیان./.