بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێکدانەوەی خەوی مار واتە دوژمنێک کە لە چاوی تۆ شاراوەتەوە. ئەگەر مارێک لە ماڵەکەتدا بینی ئەوە مانای وایە یەکێک لە خەڵکی ئەو ماڵە دوژمنی تۆیە. ئەگەر مار لە دەرەوەی ماڵ بێت مانای وایە دوژمن نامۆیە. بینینی مارێک لە دەرگای ماڵەوە مانای وایە کەسێک کە پێگەیەکی بەرز و بەهێزی هەبێت ناڕەحەتیت بۆ درووست دەکات.
خواردنی گۆشتی مار لە خەودا واتە گەیشتن بە پێگەیەکی باش و کەرامەت. بینینی مارێکی مردوو لە خەودا واتە سەلامەت بوون لە کارەسات و مەترسییەکان. کوشتنی مار لە خەودا مانای ئەوەیە کە بەسەر دوژمندا سەردەکەویت. شەڕکردن لە گەڵ مار واتە لە گەڵ ڕکابەر و دوژمنەکەتدا موناقەشە دەکەیت.
ئەگەر مارێک لە خەودا بتکوژێت مانای ئەوەیە کە تۆ لە لایەن دوژمنەکەتەوە شکست دەهێنیت، بەڵام ئەگەر توانیت مارەکە بکوژیت مانای وایە شەڕەکە سەردەکەویت. خاوەندارێتی مارێکی گەورە لە خەودا مانای ئەوەیە کە هەوراز و نشێو لە پەیوەندیکردنت لە گەڵ گەورەکاندا هەیە.
ئەگەر لە خەودا ببینیت کە مارێکت گرتووە و زیانت پێنەگەیەنێت، ئەوا پێگەیەکی باشت دەبێت لە دونیادا. ئەگەر لە خەودا بینیت مارێکی گەورە قووتت دەدات ئەوە مانای وایە دوژمنەکانت کێشەت بۆ درووست دەکەن.
بینینی مارێکی ڕەش لە خەودا نیشانەی چەندین دوژمنە. دوژمنێکی ئاشنایە (لە خزمەکانتەوە)، بەڵام ئەم دوژمنە شاراوەتەوە و هێشتا نازانیت ئەو کەسە کێیە.
بینینی مارێکی سوور لە خەودا مانای لە کێشەکانی ژیانەوە سەرچاوە دەگرێت، کە چارەسەرکردنیان قورسە.
بینینی مارێکی سپی لە خەودا هێمای دوژمنێکی شاراوە، مەترسییەکی نەبینراو یان کەسێکی فێڵبازە کە بە جلوبەرگی دۆستێکەوە دەردەکەوێت. ئەم خەوە دەتوانێت هۆشدارییەک بێت بۆ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە تا زیاتر وریا بێت لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ کەسانی تردا و متمانە بە کەس نەکات./.