بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خەڵکی خۆڕاگری غەززە و فەڵەستین دەکەم، ئەوان بە هێز و سەربەرزییەوە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕاوەستان و ئەم دەسکەوتە گرنگەیان بە دەستهێنا.
ناوبراو وتی: خەڵکی خۆڕاگری غەززە بە جیهانیان فێرکردووە کە چۆن ڕوبەڕوی تیرۆریزم ببنەوە.
پزیشکیان بە ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو دادوەری ئێرانی وتی: ئەمە پیشاندەری ڕاستییەکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران قوربانی تیرۆرە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی لە جوغرافیای بچووکی غەززە لە دژی ژنان و منداڵان کردوویانە، نموونەیەکە لە تیرۆریزم و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەوان ئێمە بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن./.