بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نمایشە سەربازییەکەی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەوان لە سەرتاسەری کەرتی غەززە و پێشوازییە گەرمەکەی خەڵکی ئەم ناوچەیە، کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا هەبووە و لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی نیگەرانییەکی قووڵی ئەوان.
ئامۆس هرئێل شرۆڤەکاری ناسراوی کاروباری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە دەرکەوتنی سەدان کەس لە هێزەکانی حەماس لە چەند کیلۆمەتری شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، پیشاندەری ئەوەیە کە حەماس دەیەوێت هێزی سەربازی و ئاماژەکانی زاڵبوونەوە بە سەر غەززەدا بخاتەڕوو.
بە جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە، ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی حەماس سەرقاڵی جێگیربوونەوە لە سەرتاسەری کەرتی غەززەن و ئەم بزوتنەوە لە هیچ شوێنێکی ئەم ناوچەیە کۆنتڕۆڵی خۆیی لە دەست نەداوە.
ئەمە دیمەنی غەززەیە و شکستی ئەو بانگەشەیەی کە نتانیاهۆ دەیکرد. سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە دەیان جار بانگەشەی ئەوەیکردووە کە بزوتنەوەی حەماس و باڵە سەربازییەکەی لەناوبراون.
دیمەنەکان گوزارشت لە ڕاستی شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن. پاش 470 ڕۆژ لە شەڕی غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی دیلەکانی بە ڕێگای سەربازی ئازاد نەکرد و حەماسیش ماوەتەوە./.