بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەبارەت بە وردەکاری ئەم ڕێکەوتنە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنێکی فراوانە سەبارەت بە هاوکاری بازرگانی و ئابوری و ستراتیژی و هاوکات ڕێکەوتن لە سەر پاکێجێکی بازرگانی بە بەهای (12.3) ملیار پاوەند کراوە کە بە زنجیرەیەک ڕێکەوتنی گەرەنتی هەناردەکردن پشتگیری دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی پەرەسەندنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
به گوێرهی ڕێكهوتنهكه، ئهو پرۆژانهی كه له رێكهوتنهكهدا هاتووه پێكهاتون لهمانهی خوارهوه:
لابردنی مین:
کۆمپانیاکانی بەریتانیا ڕاسپێردراون بۆ پاککردنەوەی کێڵگە کۆنەکانی مین لە سەرتاسەری عێراقدا، بە گرێبەستێک كه بڕهكهی 330 ملیۆن پاوەنده.
نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئاسمانی گهیارهی عێراق:
شارەزایانی کەرتی تایبەتی بەریتانیا بنکەی ئاسمانی گهیارهی عێراق بە بەهای 500 ملیۆن پاوەند نۆژەن دەکەنەوه.
پرۆژەی جۆراوجۆری ئاو:
کۆمپانیاکانی بەریتانیا سەرکردایەتی پرۆژەیەکی گەورەی ژێرخانی ئاو دەکەن کە بەهاکەی دەگاتە 5.3 ملیار پاوەند لە هەناردەکردنی بەریتانیادا ئەوەش دەبێتە هۆی باشترکردنی کوالێتی ئاو و ئاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی ئاوی پاک لە باشور و ڕۆژئاوای عێراق.
پرۆژەی ئاوی بەسرە:
کۆمپانیایەکی بەریتانی ڕاسپێردراوە بۆ درووستکردنی ژێرخانی گەورە بۆ وێستگەی کشتووکاڵ و پاککردنەوەی ئاو، دابینکردنی ئاوی پاک بۆ سێ ملیۆن عێراقی لە پارێزگای بەسرە، بەهای ئەم پرۆژەیە دەگاتە 3.3 ملیار پاوەند.
بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لە نێوان عێراق و سعوودیە:
سیستەمی گواستنەوەی وزەی درووستکراوی بەریتانیا تۆڕی عێراق و سعوودیە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، پرۆژەیەک بەلانیکەمەوە بەهای 1.2 ملیار پاوەند دەبێت.
بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق:
کۆمپانیای جی ئێی ڤێرنۆڤا وێستگەی کارەبا بە بەهای 82 ملیۆن پاوەند دابین دەکات.
تۆڕی 5G:
کۆمپانیای ڤۆدافۆن ڕاسپێردرا بۆ دیزاینکردنی تۆڕی نوێی 5G کە حکومەت پلانی بۆ داناوە لە پرۆژەیەکدا کە بڕیارە لە ماوەی بیست ساڵدا بەهای 410 ملیۆن پاوەند بێت.
پرۆژەی هێڵی ئاسنی عێراق:
کۆمپانیایەکی بەریتانی دەست بە پرۆژەیەک دەکات بۆ درووستکردنی هێڵی ئاسنی نوێ لە عێراق بە بەهای 82 ملیۆن پاوەند.
قۆناغی دوەمی پڕۆژەی ئاوی هیلا:
کۆمپانیایەکی بەریتانی گرێبەستی لە گەڵ کرا بۆ دابینکردنی گیراوەی ئاوی پیس و پاککردنەوەی ئاو کە خزمەت بە سێ ملیۆن عێراقی دەکات، بە بەهای 260 ملیۆن پاوەند لە هەناردەکردندا.
پڕۆژەی پاکوخاوێنی بەغدا:
کۆمپانیایەکی بەریتانی گرێبەستی لە گەڵ کرا بۆ دابینکردنی چارەسەری بەڕێوەبردنی ئاو و پاککردنەوەی ئاوی پیس بۆ شارەوانی بەغدا بە بەهای 655 ملیۆن پاوەند.
دابینکردنی 62 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی بەریتانیا:
ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کە لە بەریتانیا درووستکراون، هەناردەی عێراق دەکرێن، کە لە لایەن UKEF ئاسانکاری بۆ دەکرێت، بە بەهای 27.5 ملیۆن پاوەند.
دابینکردنی ئامێری پەیوەندی بێ تەل:
کۆمپانیاکانی بەریتانیا تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان بە بەهای 98 ملیۆن پاوەند هەناردە دەکەن، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری فریاگوزاری عێراقی بە ئامێری پێویست بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ حاڵەتە فریاگوزارییەکان و ڕووداوەکان بە شێوەیەکی کاراتر لە سەرتاسەری عێراقدا.
تەکنۆلۆژیای سنورەکان:
کۆمپانیاکانی بەریتانیا کەرەستەی ئاسایشی سنورەکان بە بەهای 66.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی دەروازە عێراقییەکان و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان پارێزراوتر بن./.