بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگای کەربەلا بەم نزیکانە زنجیرە پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم شارە دەست پێدەکات.
ئەم پرۆژانە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکانی کەربەلا بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران بە درێژایی ساڵدا جێبەجێ دەکرێن.
تۆفیق غالب بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەربەلا وتی کە کەرتی گواستنەوە لەم پلانەدا گرنگییەکی تایبەتی دەبێت کە ئەویش لە ڕێگای جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی وەک درووستکردنی میترۆ و تۆڕێکی شەمەندەفەرەوە دەبێت کە کەربەلا بە پارێزگاکانی دیکە دەبەستێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تەواوبوونی ئەم پرۆژانە ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی ملیۆنان زیارەتکار لەم شارەدا دەکەن./.