بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە چوارچێوەی گشتییەکانی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و ڕێگاکانی گەشەپێدانی لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی دراوسێ بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پتەوبوونی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات و پێویستی گەشەپێدانی لە سەرجەم بوارەکانی ئەمنی، یابوری، ژینگە و وزە کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەش تاوتوێ کرا./.