بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگەكە لەژێر ناوی ”ئاسۆی هاودڵی” لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە لەشاری سلێمانی كراوەتەوەو بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەرواری ٢٠٢٥/١/١٩ تا ٢٠٢٥/١/٢٣ بەردەوام دەبێت لە نمایشكردنی كارە هاوبەشەكانی ئەو هونەرمەندانە كە پێكهاتووە لە كاری ” نیگاركێشیی و خۆشنوسیی و وێنە” ئەم پڕۆژە هونەرییە درێژە پێدەری پێشانگەی هەنگاوی رەنگەكانی ٤”ە كە ماوەی حەوت ساڵە ناوەندی حەوت رەنگە و گەلەری ئایرین لە شاری تاران دەیكەنەوە.
ڤینۆس تۆفیق – سلێمانی