بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە دووەم قۆناغی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە کەرتی غەززە، لە وادەی دیاریکراوی خۆی واتە 25 ی کانوونی دووەمی 2025 جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب خۆی پابەند بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە دەزانێت.
لە یەکەم قۆناغی ئەم ڕێکەوتنەدا لە یەک شەممەی ڕابردوو، 90 دیلی فەڵەستینی لە بەرامبەر 3 دیلی زایۆنیست ئازاد کران./.