بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی کرماشان ڕایگەیاند کە عەلی فەرزامی لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی تەعاون کوژراوە.
عەمید محەممەد ڕەزا یاری ڕایگەیاند کە پاش ئەوەی بنکەی 110 ی پۆلیس لە ڕووداوی تەقەکردنێک لە شارۆچکەی تەعاون ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایشی و بەشی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
ناوبراو ڕایگەیاند: پاش گەیشتنی هێزەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بووە کە کەسێک چووەتە سەر ماڵی عەلی فەرزامی و بە چەند گوللەیەک کۆتایی بە ژیانی ناوبراو هێناوە.
ڕاشیگەیاند کە بکوژەکە ناسراوە و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە./.