بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکی ” هەفتەی زانست و تەکنۆلۆژیای ئێران و عێراق ” لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی وەزیری زانستەکان، توێژینەوەکان و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگرانی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق و ژمارەیەک لە مامۆستایانی هەڵبژێردراوی زانکۆکانی هەر دوو وڵات لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی شاندنی نوێنەرایەتی 60 زانکۆی بەناوبانگی ئێران و عێراق بەڕێوەچوو. هەروەها بەرپرسانی پارکەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و نوێنەرانی ناوەندەکانی نوێژینەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم چالاکییەدا بەشدارییان کرد.
لەو چالاکییەدا سەرۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان بەوەکالەت لە گەڵ 10 زانکۆی بەناوبانگی عێراق وەک زانکۆی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی و زیرەکی دەستکرد، حلە، موسڵ، کوفە، حەمدانییە، شەترە، قادسییە و …… یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاریی واژۆ کرد.
ئەم یادداشتانەی لێکتێگەیشتن چەندین بابەتی وەک ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندکار، بەڕێوەبردنی خولی هاوبەش و هاوکاری زانستی و توێژینەوەیی لەخۆدەگرێت.
زانکۆی ڕازی تا پێش بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە، لە گەڵ 21 زانکۆی وڵاتی عێراق یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری زانستی و فێرکاریی واژۆ کردووە.
لە ئێستادا زیاتر لە 800 خوێندکاری عێراقی لە زانکۆی ڕازی کرماشان دەرێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن./.