بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئەلهیلالی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە گرێبەستی لە گەڵ کایۆ سزار یاریزانی یانەی ڤیتۆریا گیمارشی پۆرتۆگال واژۆ کردووە.
هەژماری یانەی ئەلهیلال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە بە پێی گرێبەستەکە، کایۆ سزار بۆ ماوەی سێ وەرز و نیو یاری بۆ ئەم یانەیە دەکات.
ئەمەش پێنجەمین یاریزانی بەڕازیلی دەبێت کە پەیوەندی بە یانەکانی سعوودیەوە دەکات.
کایۆ سزار لە 33 یاریدا بۆ یانەی پۆرتۆگالییەکە 4 گۆڵی تۆمار کردووە.
ڕۆژنامەیەکی ئیتالی ڕایگەیاندووە کە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بە 9 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لە گەڵ ئەلهیلالی سعوودیە ڕاژۆ کردووە./.