بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەرزوق ستایشی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند کە حەماس ئامادەی وتووێژە لە گەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا.
نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری ئەم سەرکردە فەڵەستینییە ڕایگەیاندووە کە حەماس ئامادەی وتووێژ و ڕێکەوتنە لە گەڵ ئەمریکا.
ئەبومەرزوق وتی کە حەماس ئامادەی پێشوازییە لە نێردەی تایبەتی ترەمپ و ئەگەر پێویست بێت پاراستنی دەگرێتە ئەستۆ.
ئەو سەرکردەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتن لە گەڵ ئەمریکا دەتوانێت هاوسەنگی لە بەرژەوەندی لایەنەکان بێنێتە پێشەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر ترەمپ و پێداگرییەکانی و ناردنی نێردەی تایبەت نەدەبوو، ئاگربەستی غەززە نەدەکرا./.