بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی ئابوریی ئێران بە ئاماژە بە شەڕی غەززە وتیان: لە ڕاستیدا ئەگەر لە مێژوودا ئەمەمان دەخوێندەوە، گومانمان دەکرد و بڕوامان نەدەکرد کە دەزگایەکی شەڕکەری گەورەی وەک ئەمریکا هاوکاری حکومەتێکی زاڵمی خوێنمژی وەک ڕژێمی زایۆنیستی بکات. ئەو ڕژێمەش ئەوەندە تاوانبار و خوێنمژ بێت کە لە ماوەی یەک ساڵ و چەند مانگدا زیاتر لە 15 هەزار منداڵ بکوژێت. ئەمریکا بۆمبە سەنگەرشکێنەکانی بەو ڕژێمە داوە تا ماڵی منداڵەکان و نەخۆشخانەکان بۆردومان بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەمڕۆ ئەم ڕووداوانە بە بەرچاوی ئێمەوە ڕوویانداوە، ئەمریکا بە هەموو توانایەکەوە پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە ئەگەر وای نەدەکرد ئەو ڕژێمە لە هەمان هەفتەکانی سەرەتای شەڕەوە تووشی شکست دەبوو. ئەوان لەم شەڕەدا ئەوەی تاوان بوو ئەنجامیان داوە.
بەڕێزیان وتیان: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئامانجی شەڕەکە لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماسە بەڵام لە گەیشتن بەو ئامانجە شکستی هێنا و لە گەڵ هەمان ئەو حەماسەی کە بانگەشەی لەناوبردنی دەکرد، لە سەر مێزی دانوستان گەیشتە ڕێکەوتن و سەرجەم مەرجەکانی حەماسی قبووڵ کرد، ئەمەش بە واتای زیندووبوونی خۆڕاگرییە./.