بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیایەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە دەرکەوتنی دووبارەی ئەندامانی حەماس لە غەززە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان و جێگیرکردنی ئاسایشی گشتی، ڕایگەیاندووە کە ئەمە پیشان دەدات ڕژێمی زایۆنیستی لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە حەماس لە ناو ببات و حەماس لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی غەززەی بەدەستەوەیە.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە لە بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە، هەزاران کەس لە هێزە سەربازییەکانی حەماس ڕژانە سەر شەقامەکان تا کۆنتڕۆڵی دۆخی ئەم ناوچەیە بکەن. ئەم بابەتە کە لە ڕێکەوتنی ئاگربەستدا پێشبینی کرابوو، پیشان دەدات حەماس هێشتا دەسەڵاتی بە سەر ناوچەکەدا زاڵە و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لەناوبردن یان دۆزینەوەی جێگرەوەی شکستی هێناوە.
حەماس هێزەکانی بە هەمان ڕێکخستن و جلوبەرگی سەربازی هەمیشەیی خۆی هێنایەوە سەر شەقامەکانی غەززە تا پیشان بدات ڕژێمی زایۆنیستی هیچ دەسکەوتێکی لەم شەڕە 15 مانگییەدا نەبووە. دەرکەوتنی هێزە تایبەتەکانی حەماس بووەتە هۆی نیگەرانی زایۆنیستەکان و ڕەخنەیەکی زۆری دژ بە نتانیاهۆ و حکومەتەکەی لێکەوتووەتەوە.
ئەم دەرکەوتنە ئاشکرایە پاش چەندین مانگ مانەوە لە تونێلەکان، پەیامی ئەوەی دایە وڵاتان و دامەزراوە فریاگوزارییەکان کە لە ڕەوتی ئاوەدانکردنەوەدا حەماس هۆکارێکی گرنگ دەبێت و زایۆنیستەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ئەم هێزە کاریگەرە لەناوببەن./.