بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس لە وڵاتی سویسرا، هەر یەک لە محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان وتووێژ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی زەریف و بارزانیدا دوایین دۆخی ناوچەکە بە تایبەت سوریا تاوتوێ کرا./.