بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس شەهید یەحیا سینوار سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەی وەک سەیدی زریانی ئەقسا ناو بردووە.
حەماس بە دانانی لاڤێتەیەک لە سەر خانووە وێرانکراوەکەی شەهید یەحیا سینوار کە بە وێنەیەکی ئەو شەهیدە، لە سەری نووسرابوو ” متمانەت بە خودا کرد و خوداش بڕوای بە تۆ هەبوو ” ستایشی ڕۆڵ و کاریگەری سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی خۆیی کرد.
هەروەها ناوی ” سەیدی زریانی ئەقسا ” (ئۆپەراسیۆنەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ی بزوتنەوەی حەماس لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی) بە گەورە لە سەر ئەم لاڤێتەیە نووسیوە.
یەحیا سینوار ڕۆژی 16 ی تشرینی یەکەمی 2024 پاش شەڕ و بەرگرییەکی کەم وێنە، لە لایەن سوپای داگیرکاری زایۆنیستییەوە شەهید بوو./.